ده‌یان هه‌زار كه‌س له شارۆمه‌ندانی خه‌ڵكی یۆنان ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و له په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی سه‌ركوتی خوێناوی شۆڕشی خوێندكاران دژبه دیكتاتۆری نیزامیه‌كان له ساڵی ١٩٧٣ی زاینی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای ئیدانه‌كردنی حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له دیكتاتۆری پێشوو، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٥ هه‌زار كه‌س له ڕێپێوانی ساڵانه‌ی خوێندكاران و گرووپه چه‌په‌كان له مه‌سیری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ئاتن به‌شداربوون تاكوو پشتیوانیه‌كانی ئه‌مریكا له دیكتاتۆری نیزامی پێشووی یۆنان له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد شه‌رمه‌زار بكه‌ن. خوێندكارانی ناڕازی به به‌دسته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین، دروشمی “ئازادی بۆ فه‌له‌ستین”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆڕشی خوێندكارانی یۆنانی له ساڵی ١٩٧٣، به‌لانیكه‌م ٢٤ خوێندكاری زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی ئاتن له‌لایه‌ن پۆلیسی نیزامی ده‌وڵه‌ت گیانیان به‌ختكرد.