کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی پۆرته‌غاڵ دژبه‌ قه‌یرانی مه‌سكه‌ن

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی وڵاتی پۆرته‌غاڵ دژبه‌ قه‌یرانی مه‌سكه‌ن ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی لیسبوون و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی پۆرته‌غاڵ له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ ماڵ و خانووبه‌ره‌ ناڕازین و دژبه‌ به‌و قه‌یرانه كه‌ به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ خۆپێشاندانیان كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ وڵاتی پۆرته‌غاڵ یه‌كێك له‌ هه‌ژارترین وڵاتانی ڕۆژئاوای ئورووپایه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان لانیكه‌می حه‌قه‌ستی مانگانه‌ی هه‌ر كرێكارێكی ئه‌و وڵاته ٧٦٠ یۆرۆه‌ و ساڵی ڕابردوو ٥٠٪ی كرێكارانی پۆرته‌غاڵ كه‌متر له‌ هه‌زار یۆرۆ داهاتیان بووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان ناگونجێت و ناتوانن كرێ خانووه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان و ئێران له‌ ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی

-

گۆڵبارانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازاد له‌لایه‌ن دایكانی شۆڕشی “ژینا”

-

به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ بۆ سنووره‌كانی كوردستان

-

تێكدانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی مهاباد له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژیمه‌وه‌

-

ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌ نێوان عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

-

ئاواره‌بوونی ده‌یان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی شه‌نگال له‌ سنووره‌كانی یۆنان و توركیا

-