شه‌وی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی مه‌راكش بۆ جارێكی دیكه دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی مه‌راكشی به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری كازابلانكا، دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كرده‌وه. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
