ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران ناڕازی له شاره جۆراوجۆره‌كانی فه‌ڕانسه دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو ئیمانۆئل ماكرۆن دوای په‌سه‌ندكردنی زۆربه‌ی به‌نده‌كانی لایه‌حه‌ی گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه، گه‌ڵاڵه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئیجرایی بوون واژۆ كرد و هاوكات هه‌زاران شارۆمه‌ندی ناڕازی له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌هه‌ندیك له شاره‌كان تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس هاتۆته ئاراوه.