کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی سربستان دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی سربستان دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی سربستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان و چه‌ند ڕۆژ به‌دوای دوو ڕووداوی ته‌قه‌كردن كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٧ كه‌س، له‌ خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری دا خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیری كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌ی بڵاوكردنی وێنه‌ی توندئاژۆ له‌ ته‌له‌فزیوون بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش چه‌ندین ساڵ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ كۆمه‌ڵێكی وه‌ها زۆر له‌ شارۆمه‌ندانی سربستان له‌ بلگرادی پایته‌خت دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و تۆڕه‌یی و نه‌فره‌تی خۆیان له‌ ده‌سه‌ڵات ڕاده‌گه‌ینن. به‌شدابووان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی “سربستان دژبه‌ توندووتیژی” داوایان له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كرد كه‌ ڕێگه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی له‌و وڵاته بگرێت.