ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران شارومه‌ندی ناڕازی خه‌ڵكی ئاڕژانتین له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری هه‌ژاری، ته‌وه‌ڕۆمی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری “خاوییه‌ر میللی”، له شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
له‌و كاته‌وه “خاوییه‌ر میللی” له ئاڕژانیتن وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، هه‌زینه گشتیه‌كان به ته‌واوی كه‌م كراوه، بانكی جیهانی بڕیاری پێدانی یارمه‌تی ماڵی به‌و وڵاته‌ی په‌سه‌ند كردووه و بۆ یه‌كه‌م جار له ١٢ ساڵی ڕابردوودا ده‌وڵه‌ت بودجه‌كه‌ی زیادی كردووه. له به‌رانبه‌ردا ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه بۆ ٢٥٤ له سه‌د هه‌ڵكشاوه، نرخی بلیتی ئۆتوبووس سێ هێنده گران كراوه و ده‌وڵه‌ت یارمه‌تیه ده‌رمانی و خۆراكییه‌كانی بۆ خه‌ڵكی كه‌م داهات بڕیوه. ڕۆژی ڕابردوو هه‌زاران ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و باروودۆخه نیشان دا و ٣٨ هه‌زار كه‌س كه خۆراكیان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار دابین ده‌كرت كۆتاییان به چالاكییه‌كانیان هێنا.