کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئاڕژانتین دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

هه‌زاران نه‌یاری ده‌وڵه‌تی پۆپۆلیستی ئاڕژانتین ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌رانسه‌رییان دژبه‌ سیاسیه‌ته‌كانی خاویر میللی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خاویر میللی مانگی دێسامبه‌ری ٢٠٢٣ بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری ئاڕژانتین و به‌ڵێنی دا كێشه‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی توندڕه‌وانه‌ی گرتۆته‌ به‌ر و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌. خاویر میللی ئیختیاراتی خۆی زیاد كردووه‌ و سیاسه‌تی خسووسی سازی گرتووه‌ته‌ به‌ر، هه‌روه‌ها هه‌زینه‌كانی كه‌م كردووه‌ و ٩ وه‌زاره‌تخانه‌ی وه‌كوو په‌روه‌رده‌، ژینگه‌ و ژنانی داخستووه‌. به‌هۆی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌هایی پزۆ واحدی دراوی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ڕێژه‌ی ٥٠٪ دابه‌زیوه‌ و نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه بۆ ٢١١ له‌ سه‌د هه‌ڵكشاوه‌. ڕۆژی ڕابردوو قوتابیان،خوێندكاران، كرێكاران، كارمه‌ندان و هه‌زاران شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ چه‌ند شاری گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته مانیان گرت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌ برد، به‌جۆرێك كه‌ گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

-

چۆڵكردنی ١٢ خانووی ئاوایی سلۆكی مهاباد به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه‌ پیسبوونی هه‌وا

-