ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له شارۆمه‌ندانی ئارژانتینی له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاوسان و گرانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی “بۆینس ئایرس”ی پایته‌خت و دژبه ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئارژانتین، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته سه‌دا سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه و له سه‌دا ٣٧ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین. خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه له‌دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕۆژی ڕابردوو به ده‌یان هه‌زار كه‌س دژبه دۆخی خراپی ئابووری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.