هه‌زاران كه‌س ڕۆژی شه‌ممه له سه‌رانسه‌ری جیهان، هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاروونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان له قاڕه‌كانی ئورووپا و ئه‌مریكا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له هه‌ر سێ ژن، یه‌كێكیان توندووتیژی جه‌سته‌یی و جنسیه‌تی له ژیاندا چێژتووه. به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی تێدایه، كچان و ژنان قوربانیانی هه‌موو جۆره توندووتیژییه‌كن. له شاری ڕۆمی ئیتالیا، ٥٠ هه‌زار كه‌س خۆپێشاندانیان كردووه و له پاریسی فه‌ڕانسه‌ش، هه‌زاران كه‌س به وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخست و ڕایانگه‌یاند: هه‌ر شه‌ش ده‌قێقه، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر ژێنك. ئێمه خوازیاری پاراستنی ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده‌ی كارامه‌ی كچان و كوڕانین تاكوو بتوانن له خۆیان به‌رگری بكه‌ن.