ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، هه‌زاران ئێرانی دانیشتووی شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی ئۆرووپایی به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئۆرووپا له‌شاری ئیستراسبۆرگ به‌ره‌وه وڵاتی فه‌ڕانسه به‌ڕێكه‌وتن و داوایان كرد سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێندرێت.
به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكرابۆوه، بڕیاربوو كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی دانووستانی نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا بۆ دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی، ئێرانیانی ئازادیخوازیش له‌به‌رده‌م پاڕله‌مان كۆببنه‌وه و پشتیوانی خۆیان له‌و بڕیاره ده‌رببڕن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له شاره جۆراوجۆركانی ئۆرووپاییه‌وه به‌ره‌وه شاری ئیستراسبۆرگ به‌ڕێكه‌وتن و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئیزافه‌كردنی سپای پاسداران به لیستی تیرۆریسم بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه گرووپه جیاوازه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، ئه‌نجۆمه‌نی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و هه‌زاران ئێرانی ئازادیخواز به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئێرانیانی ئۆستڕاڵیاش هاوكات له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئۆرووپا له شاری سیدنی خۆپێشاندانیان كردووه و پشتیوانی خۆیان له بڕیاره‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا ده‌ربڕیوه.