هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی شه‌وی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، دژبه گۆڕانی یاسای قه‌زایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نتانیاهۆوه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،شه‌وی شه‌ممه هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ شانزده‌مین حه‌وتووی به‌روده‌وام دژبه گۆڕانی یاسای قه‌زایی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نتانیاهۆوه خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان وێڕای دواخستنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خوازیاری وه‌لانانی ئه‌و لایه‌حه له‌ده‌ستووری كاری ده‌وڵه‌ت و پاڕله‌مان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به واتای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگای باڵا و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئیختیارانی پاڕله‌مان، هه‌روه‌ها زه‌ربه‌یه‌ك به حاكمیه‌تی یاسا و دیمۆكراسی له‌و وڵاته ده‌زانن.