ڕۆژی دووشهممه ٨ی مانگی خاكهلێوه، بەشێك لەو هاووڵاتییانەی شاری کەرکوک کە خانوو و دوكانیان لە نزیك ناوچەی پیشەسازیی کەرکوک هەیە، دژی ڕووخاندنی خانوو و دوكانیەكانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەكیی “کەرکوک–بەغدا“یان داخست.
خۆپێشاندهران دهڵێن: لەم سنورە ٥٠٠ دۆنم زەوی دراوە بە كەسێكی عەرەبی خەڵكی بەغدا به بیانووی ئهوهی كه ئهیهوێت پڕۆژەی وەبەرهێنان لهو شوێنه سازبكات. بەشێك لەو خانوانەی كە ڕوخێندراوە بنهماڵهی تێدا بووە، ئێمەش دژی ئەو كارە هاتووینە ئێرە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین، گەر دەرمان كهن یان خانوو و دوكانمان بڕوخێنن دەبێت زیانهكانمان بۆ قەربوو بكهنهوه. خۆپیشاندەران لەسەر ئەو شەقامەی كە دایانخستبوو تایەری ئۆتۆمبێلیان سوتاند و ڕێگای هاتووچۆی بەغدایان داخست.