ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، بەسەدان کەس له هاووڵاتییانی “عه‌فرین”ی دژى گەمارۆکانى سەر گەڕەکەکانى “شێخ مەقسوود” و “ئەشرەف”ی حه‌له‌ب لەلایەن ڕژیمی بەشار ئەسەدەوە خۆپێشاندانیان کرد.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی سووری، خۆپێشاندەران دژىگەمارۆکانى سەر ئەو دووگەڕەکە کۆبوونەوە و درووشمیان دژی به‌شار ئه‌سه‌د وته‌وه و خوازیاری کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و ئازاری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بوون، به‌شداربووان هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فیرقه‌ی ٤ی ئه‌رته‌شی سووریه له‌و گه‌ڕه‌كانه بوون.