کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی هاووڵاتییان له‌ شاری هه‌ولێر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەشێك لە كاسبكارانی عەلوەی هەولێر دژی بڕیاری داخستنی شوێنەكانیان، كە بەرهەمی شوتی و كاڵەكی تێدا دەفرۆشن، خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

خۆپێشانده‌ران له‌وباره‌وه‌ دەڵێن: بەپێی گرێبەستەكان دەبێت تاكوو ساڵی ٢٠٣٨ لەشوێنی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەو مەبەستەش پارەیان داوە، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە بەداخستنی شوێنەكان و گواستنەوەیان بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌. خۆپێشانده‌ران له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا ڕێگای سه‌ره‌كیهه‌ولێربۆمووسڵیان داخست و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گرژیى لەنێوان کاسبکاران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد. کاسبکاران جەختدەکەنەوە، تاوەکو ئەو بڕیارە هەڵنەوەشێتەوە كۆتایی بەخۆپیشاندان ناهێنین و ڕێگاکە ناكه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ پارێزگایەکی باکووری کوردستان

-

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی شاری بۆكان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-