له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاره‌كانی قامیشلووی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان و شه‌نگال له باشووری كوردستان، به بوونه‌ی هاتنی ٢٥ی نوامبر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان، خۆپێشاندانیان كرد.
ژنان له شاری قامیشلوو به خۆپێشاندان له ناوه‌ندی ئه‌و شاره جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر خه‌بات له به‌رانبه‌ر به توندووتیژی دژ به ژنان و ڕایانگه‌یاند: به پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه بهكگرتووهكان سووریه له بواری خراپی باروودۆخی ژنان و ڕێژه‌ی توندووتیژی دژ به ژنان له ریزبه‌ندی دووهه‌می وڵاتانی جیهاندایه. هه‌روه‌ها لە “شەنگال” ژنانی ئێزدی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، ڕێپێوانێكیان ئەنجامدا و بە سەدان کەس بەشداریان تێدا کرد. لەو ڕێپێوانه به‌شداربووان دروشمەکانی “ژن ژیان ئازادی”، “ژن ژیانە، ژیان مەکوژن” بەرزکرده‌وه و خوازیاری یه‌كگرتووی ژنان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان بوون.