کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌یاله‌تی “ئۆهایۆ” له ‌ئامریكا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری “ئاكڕۆن”ی سه‌ر به‌ ئه‌یاله‌تی “ئۆهایۆ”ی ئامریكا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی كوشتنی شارۆمه‌ندێكی ڕه‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای لاوێكی ڕه‌شپێست به‌ناوی “جیندا واكر” ده‌كه‌ون و  كاتێك ناوبراو له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌به‌زێت و له‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵدێت، ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و ده‌یكۆژن. به‌پێی لێبكۆڵێنه‌وه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس ٦٠ فیشه‌كیان ناوه‌ به‌ جه‌سته‌ی “جیندا واكر” و به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوشتوویانه‌. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆكه‌ دانیشتووانی شاری “ئاكرۆن” ڕژاونه‌ سه‌ر شه‌قام و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری كرماشان له‌ئاست پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سه‌قز

komalah

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی 10 كه‌س له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆدا

komalah

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ٦٤ كیلۆ مادده‌ی كریستاڵ له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن توركیاوه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ كوریای باشوور

komalah