مۆعه‌لیمانی وانه‌بێژ له شاری سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی پێنج مانگ حقووق و مه‌زایا خۆپێشاندانیان كرد و له‌به‌رده‌م بانكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی وانه‌بێژی شاری سلێمانی پێشتریش له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دابوو و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان دابوو. به‌ڵام ئێستا مۆعه‌لیمانی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕانی قه‌رارداده‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا بوون.