ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، موعه‌لیمانی و فه‌رمانبه‌رانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له شاری سلێمانی ڕێپێوانیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران چوونه‌ته به‌رده‌م ده‌زگای دادوه‌ری و پارێزگای سلێمانی و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. موعه‌لیمانی هه‌رێمی كوردستان له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كانیان بگۆردرێت بۆ هه‌میشه‌یی و پله‌كانیان به‌رز بكرێته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌م خۆپێشاندانه گه‌وره‌یه پاش به‌ڵێنه‌كانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌ریم ئه‌نجام دراوه، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه داخوازی مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌رورده جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كان نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكران و مامۆستایانیش ده‌وامیان بایكۆت كردووه.