کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی مو‌عه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

خۆپێشاندانی مو‌عه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی

موعه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه وتنه‌وه‌ی‌ ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌ییان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی نێهزه‌ت خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، گوڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، دابینكردنی بیمه‌ی كارامه‌ و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست بوون. شایانی باسه‌ كه‌ موعه‌لیمانی نێهزه‌ت ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ كه‌ چاوه‌رێی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی له‌ ئامووزش و په‌روه‌رشن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان به‌ داواكاری موعه‌لمیان نه‌داوه‌.