ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، موعه‌لیمان و پێرسۆنێلی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوره‌ی جنووبی دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد و “شیوا عاملی ڕاد” له‌لایه‌ن یه‌كێتی موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته‌وه داوه‌ت كرا و تێیدا به‌شداری كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان و پیرسۆنێلی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوره‌ی جنووبی به‌پێی بانگه‌وازێك كه له‌لایه‌ن ئیتحادییه‌ی موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاو كرابوو ئه‌و خۆپێشاندانه‌یان به‌ڕێوه برد و “شیوا عاملی ڕاد” نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی ئێرانیان وه‌كوو میوانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه داوه‌ت كرد و ناوبراو په‌یامی پشتیوانی فه‌رهه‌نگیانی ئێرانی له هاوكاره‌كانیان له كوره‌ی جنووبی خوێنده‌وه. شایانی باسه كه موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، دابه‌زینی كواڵێتی سیسته‌می په‌روه‌رده و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و خۆپێشاندانێكی به‌رینیان له شاری سئوول به‌ڕێوه بردووه.