ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، موعه‌لیمان و مامۆستایانی زانكۆ له وڵاتی ئێسپانیا دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شه‌قامه‌كانی مادریدی پایته‌خت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایان و موعه‌لیمانی ئێسپانیا له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن ساعه‌تی كارییان كه‌م بكرێت و هێزی تازه‌ی كار دابمه‌زرێت. مانگرتنی موعه‌لمیانی ئێسپانیا له حاڵێكدایه كه هاوكات گه‌وره‌ترین مانگرتن و خۆپێشاندانی كه‌شاوه‌رزان له ئورووپا به‌ڕێوه ده‌چێت و ناڕه‌زایه‌تیه مهعیشهتیهكان خه‌ریكه زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی ده‌گرێته‌وه.