ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سەدان موعه‌لیم لە هەریەک لە پارێزگاكانی دیالە، كەربەلا و بەسرە لە بەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاكانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێیدا داوای دامەزراندنیان کرد و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر دواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت، درگای مه‌دره‌سه‌كان داده‌خه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی ئەو سێ پارێزگایە داوای گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كردووه كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت به شێوه‌ی گشتی مان ده‌گرن و درگای مه‌دره‌سه‌كان داده‌خه‌ن.