کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی وڵاتی هائیتی

له‌ ساڵیادی ده‌ستپێكی شۆڕشی هائیتی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌س به‌ له‌به‌ركردنی به‌رگ كه‌ دروشمیسه‌ربه‌خۆییله‌سه‌ر نووسرابوو، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شه‌ڕهاتن و خۆپێشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.

خۆپێشانده‌رانی هائیتی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یئاریه‌ل هێنریسه‌رۆك وزیرانی كاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی شكستهێنانی له‌ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵاوسان و نائه‌منی خۆراك بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كهوڵاتی هائیتی یه‌كێك له‌ هه‌ژارترین وڵاتانی قاڕه‌ی ئامریكا و جیهانه‌ و نزیك به‌ دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. هائیتی پاش سه‌ربه‌خۆیی له‌ساڵی ١٨٠٤ی زاینی، یه‌كه‌مین وڵاتێك بۆ كه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌شپێسته‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كه‌ فه‌ڕانسه‌ ئه‌و وڵاته‌ی ناچار به‌ په‌رداختی غه‌رامه‌ له‌بری ئازادكرانی هه‌زاران كۆیله كرد و تا به‌ ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی هائیتی به‌رده‌وام قه‌رزی فه‌ڕانسه‌یان داوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah