به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره، ملیۆنان كرێكاری هیندووستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی “ناڕندرا موودی” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و سه‌ر له‌نوێ كرانه‌وه‌ی هه‌زاران كارخانه‌ی داخراوی ده‌وڵه‌تی بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ملیۆنان كرێكاری به‌شی ده‌وڵه‌تی هیندووستان پاش بانگهێشتی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ مانگرتنی سه‌رانسه‌رییان ڕاگه‌یاند و خۆپێشاندانێكی ملیۆنیان كه‌سیان له سه‌رانسه‌ری هیندووستان به‌ڕێوه‌برد. كرێكارانی به‌شداربوو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕی و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ستانداردی جیهانی، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی و فرۆشتنی سه‌هامی شیركه‌ته‌كان له به‌شی ده‌وڵه‌تی بوون. به‌رێوه‌به‌رانی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری هیندووستان ڕایانگه‌یاند: ١٨٠ ملیۆن كرێكار، كارمه‌ندی به‌شی ده‌وڵه‌تی، مۆعه‌لیم، كرێكارانی به‌شی مه‌عده‌ن و بیناسازی به‌شداری ئه‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌رییه بوون.