ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، ماڵدزاراوانی شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” بۆ جارێكی دیكه دژبه قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت خه‌ڵكیان گه‌مارۆ داوه، به‌ڵام ناڕازیان بوێڕانه دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه. شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت” نۆوین سه‌ر به پاسدارێكی گه‌نده‌ڵ به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری”یه و ناوبراو پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی وه‌رگرتووه و ئێستا په‌ره‌كه‌یان ناداته‌وه.