ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، ماڵدزراوانی “به‌هه‌من خۆدڕه‌و” و شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ماڵدزراوانی “به‌همه‌ن خودڕه‌و”، بڕیار بوو زستانی ساڵی ڕابردوو ئۆتۆمبێله‌كانیان ڕاده‌ست بكرێت، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی حه‌واڵه‌كانیان ناڕوونه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داواكاریه‌كه‌یان ناداته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵدزراوانی دوو شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” بۆ چه‌نده‌مین جار دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه. ناڕازیان ده‌ڵێن: ده ساڵ به سه‌ر گه‌نده‌ڵی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام نه چاره‌نووسی سه‌رمایه‌كانیان دیاره و نه ئه‌و پاسداره‌ی ڕژیم محاكمه كراوه.