ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانیان له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و گۆڕانی قه‌رارداده‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه درێژه به مانگرتن و خۆپێشاندان ئه‌ده‌ن.