هه‌زاران كه‌س له چالاكان و لایه‌نگرانی ژینگه هاوكات له‌گه‌ڵ ئیتحادییه‌كانی كرێكاری و حیزبه چه‌په‌كانی ئیتالیا، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵووه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌كانی گرووپی (جی ٢٠) له “ڕۆم”، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری له‌به‌رگرتنی یاسای توند له لایه‌ن گه‌وره زلهێزه‌كانی ئابووری جیهان دژ به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گه‌رمای زه‌وی و كۆتایی هێنان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سووته‌مه‌نی فۆسیلی بوون. به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كانی ئاژانسی كه‌ش و هه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وه‌نده ده‌بێته چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢.٧ ده‌ره‌جه‌یی ما‌مناوه‌ندی گه‌رمایی زه‌وی و قه‌یرانی ژینگه‌یی و ئینسانی لێده‌بێته‌وه. زۆربه‌ی به‌ڕێوبه‌ران و به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه ئه‌ندامانی دوو بزووتنه‌وه‌ی “هه‌ینی بۆ داهاتوو” و “خه‌باتی دژی له ناوچوون” بوون.