کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ فه‌ڕانسه و ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ده‌یان كه‌س

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، لایه‌نگرانی سرووشت له‌ فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆڕبه‌ندی پشكدارانی شیركه‌تی تۆتاڵ خۆپێشاندانیان كرد و ١٧٥ كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕازیان له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕانسه‌وه‌ كۆتایی به‌ خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ نه‌هێناووه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش ناڕازیان له‌ به‌نده‌ری “گێنی ویلێرز” دژبه‌ لێدانی سه‌كۆی لۆجێستیكی له‌لایه‌ن شیركه‌تی تۆتاڵه‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. لایه‌نگرانی سرووشت ده‌ڵێن: لێدانی ئه‌و سه‌كۆیه‌ ده‌بێته هۆی پیس بوونی ژینگه‌ و ده‌وڵه‌ت خۆی له‌ ئاست پاراستنی سرووشت به‌ به‌رپرسیار نازانێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی فه‌ڕانسه به‌ گازی فرمێسكڕێژ و فیشه‌كی پلاستیكی هێرشی كردۆته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ٥٤ كه‌سی دیكه‌ی به‌ تووندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی به‌ندكراوان بۆ ٢٢٤ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.‌

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-