ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی “هه.ده.په” له‌ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زیندانیانی سیاسی و پشتیوانی له به‌ندكراوانی نه‌خۆش له شاری دیاربه‌كر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی نه‌خۆش و بێبه‌شكراو له ده‌رمان له زیندانه‌كانی توركیا نیشاندا و ڕایانگه‌یاند: له زیندانه‌كانی باكووری كوردستان، زۆرترین پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی توركیا چاوپۆشی لێده‌كات. به‌شداربووان خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.