ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل له چه‌ند وڵاتی جیهان خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حه‌ماس و فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئورووپایی وه‌كوو فه‌رانسه، هه‌زاران خۆپێشانده‌ری عه‌ره‌ب بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كۆمه‌ڵكوژكردنی دانیشتووانی غه‌زه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕێگه‌ی نه‌دا لایه‌نگرانی حه‌ماس كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن و بڕیاریان داوه چالاكی ناونده‌كانی سه‌ر به حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی قه‌ده‌غه بكه‌ن. له به‌رانبه‌ر دا لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له وڵاتانی ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، ئۆتریش و ئۆستڕاڵیا بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئیسڕائیل و ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی گرووپی حه‌ماس ڕێپێوانیان ئه‌نجام دا و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.