ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵانن لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاته‌كانی ئه‌مریكا، هوله‌ند و مكزیك دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی مكزیك له شاری مكزیكۆسیتی كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكی چه‌ند هه‌زار كه‌سیان دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه به‌ڕێوه برد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان خوێندكاری زانكۆی كالیفۆرنیا له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگراتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. له وڵاتی هوله‌ند، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.