له ڕۆژانی ڕابردوودا، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له ئه‌مریكا و ئاڵمان و دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان داوه‌ته خۆپێشاندان و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. ڕۆژی ڕابردوو گرووپی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه ٧٠ له سه‌دی دیله‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه له بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی ساز كردووه. له لووس ئانجلێسی ئه‌مریكا، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌تی گووگل كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی نیمبووس و هاوكارییه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل نیشان دا. هه‌روه‌ها له زانكۆی هامبوورگی ئاڵمان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ئاواره‌بوونی ٧٠٠ هه‌زار فه‌له‌ستینی، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین مانیان گرت و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و كه‌رتی غه‌زه بوون.