کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی گوڵان، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاته‌كانی ئیسڕائیل، ژاپۆن و سوید دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح حۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ شاری تل ئاویو دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری ئاگربه‌ست و ئازادی هه‌موو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتی سوید و ژاپۆن دژبه‌ ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌ غه‌زه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ ماڵ وێرانكه‌ره‌ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی ڕابردوو ٣٠٠ هه‌زار فه‌له‌ستینی له‌ ڕه‌فه‌ح ئاواره‌ كرد و ئۆردووگای ئاواره‌كانی له‌ نه‌سیرات بۆردوومان كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان بوونه‌ قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-