کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان 3 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاته‌كانی ئه‌مریكا، سوید، ئیتالیا، هوله‌ند و ئێسپانیا له‌ ئاست ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بوومیانی ئه‌مریكا له‌ ئاست حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری ته‌حریمی ته‌سلیحاتی ئیسڕائیل بوون. هاوكات له‌ چه‌ند زانكۆی ئه‌مریكا خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا و له‌ وڵاته‌كانی هوله‌ند، ئیتالیا و ئێسپانیاش لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن. له‌ مالمۆی سوید لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌به‌رده‌م فستیواڵی یۆرۆویژن كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌ غه‌زه‌ بوون.