ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاره‌كانی لاهه‌ی هۆله‌ند و له‌نده‌نی به‌ریتانیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دادگای به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ئه‌فریقای جنووبی له ئیسڕائیل كه ئه‌و وڵاته‌ی به ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستین تۆمه‌تبار كردووه، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی دادگا له شاری لاهه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له له‌نده‌نی به‌ریتانیاش دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به ده‌ست ژنان و منداڵانی غه‌زه بوون.