ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی پێڕاگه‌یشتن به سكاڵای ئه‌فریقای جنووبی له‌سه‌ر ئیسڕائیل به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژكردنی فه‌له‌ستینیه‌كان له كه‌رتی غه‌زه، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری كیپ تاونی ئه‌فریقای جنووبی خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كانی دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ری له شاری لاهه‌ی هۆله‌ند، كۆمه‌ڵێك له شارومه‌ندانی ئه‌فریقای جنووبی دژبه ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل، له شاری كیپ تاون كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی خێرای شه‌ڕ بوون. پارێزه‌رانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه پێشتر سكاڵاكه‌یان ڕاده‌ستی دادگای لاهه كردبوو و ڕۆژی پێنجشه‌ممه جه‌له‌سه‌ی پێڕاگه‌یشتن به سكاڵای ئه‌فریقای جنووبی له‌سه‌ر ئیسڕائیل ده‌ستیپێكرد، هاوكات له ده‌ره‌وه‌ی دادگا، لایه‌نگرانی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه و نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ به‌رگری له خۆیان له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداریان كرد. پارێزه‌رانی ئه‌فریقای جنووبی له‌و جه‌له‌سه‌یه به باس كردنی كۆنوانسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و ڕاده‌ستكردنی په‌روه‌نده‌یێكی ٨٤ لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له غه‌زه، خوازیاری ڕاگرتنی خێرای شه‌ڕ بوون.