ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئیسڕائیل، توركیه، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا، دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل شه‌وی شه‌ممه له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته وه‌كوو تل ئاویو و حه‌یفا، به‌ڕێپێوان خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. له شاری قوونیه‌ی توركیاش هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و له پاریسی فه‌ڕانسه و له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، لایه‌نگرانی شه‌ڕ خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون و حیمایه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپایان له ده‌وڵه‌تی ڕاستڕه‌وی ئیسڕائیل مه‌حكووم كرد.