ڕۆژی هه‌ینی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له كۆپێنهاگنی دانمارک دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان لایه‌نگری فه‌له‌ستین له شاری كۆپێنهاگن كۆبوونه‌ته‌وه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حیمایه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا و ئه‌مریكا له ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل نیشان دا و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بوون.