ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ له شاری پاریسی فه‌ڕانسه كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكیان دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به‌ڕێوه برد.
لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له فه‌ڕانسه خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. له حاڵێكدا دانووستانه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و حه‌ماس بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئازادی دیله‌كانی هه‌ر دوولا و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای جبالیا بۆ ١١٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه، هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ڕوودانی قه‌یرانێكی مرۆیی له غه‌زه هۆشداریان داوه‌ته كۆمه‌ڵگای جیهانی و داوای گه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی یارمه‌تی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه ده‌كه‌ن. هاوكات گوشاری بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌كانی ئیسڕائیل و دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌و وڵاته بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو زیادی كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به زوویی ئاگربه‌ستێكی كاتی ڕابگه‌یێندرێت.