خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له ئۆردۆن و یه‌مه‌ن
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه وتۆكردنی ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. ناڕازیان ژینۆسایدی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی و حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئورووپاییان له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل مه‌حكووم كرد.