ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٠٢ و یه‌ك ڕۆژ دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشانداینان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له فه‌ڕانسه، ئاڵمان، به‌ریتانیا، ئیتالیا، ئه‌ندۆنێزی و چه‌ند وڵاتی دیكه دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س، خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای به‌سیرات، ده‌یان شارۆمه‌ندی فه‌له‌ستینی كوژراو و بریندار بوون. هه‌روه‌ها دوو فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی سپای پاسداران له هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زه‌ینه‌بیه له دیمه‌شقی سووریه كوژراون و میدیاكانی ڕژیم هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه.