ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كه‌س له به‌غدا و ئه‌مان له عێراق و ئۆردۆن بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی غه‌زه خۆپێشاندانیان كردووه و له سنووری ئیسڕائیل هێزه‌كانی پۆلیسی ئۆردۆن له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران به شه‌ڕ هاتن و ڕێگه‌یان نه‌داوه له سنوور ده‌رباز بن. هه‌روه‌ها له چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی وه‌كوو به‌ریتانیا و سوید خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و له چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هه‌زاران كه‌س جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستین شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له حاڵێكدایه كه بۆردوومانی غه‌زه به‌رده‌وامه و ڕێژه‌ی قوربانیان بۆ ١٩٠٠ كه‌س و برینداره‌كان بۆ ٦ هه‌زار كه‌س هه‌ڵكشاوه.