ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاره‌كانی سانفڕانسیسكۆ و واشینگتۆنی ئه‌مریكا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م كۆشكی سپی له شاری واشینگتۆن له‌لایه‌ن ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێكخرابوو، به‌شداربووان ده‌یان ته‌رمی ده‌ستكردیان له به‌رده‌م كۆشكی سپی بڵاو كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. هه‌روه‌ها له شاری سانفڕانسیكۆی ئه‌مریكاش، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له خۆپێشاندانێكدا خوازیاری ڕاگرتنی پشتیوانیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ئیسڕائیل و ڕاگه‌یاندنی ئاگه‌ربه‌ست بوون.