کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ ئه‌ندۆنێزی و ئیسپانیا

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ ئه‌ندۆنێزی و ئیسپانیا 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتانی ئه‌ندۆنێزی و ئێسپانیا بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له‌ شاره‌كانی جاكارتای ئه‌ندۆنێزی و باڕسلۆنی ئێسپانیا دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی غه‌زه‌ و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان خۆپێشاندانیان كرد. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگه‌ربه‌ست بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان به‌ ده‌ست خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه‌ بوون.