ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی سكاتله‌ند، به‌ریتانیا، كانادا، فه‌ڕانسه، ئیتالیا، ئه‌مریكا و سوید بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له ئه‌یاله‌تی دێلاوێری ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه و دژبه سیاسه‌ته‌كانی جه‌و بایدن و ئه‌مریكا له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له مۆنتڕاڵی كانادا و پاریسی فه‌ڕانسه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی غه‌زه به‌ڕێوه برد و خوازیاری ئاگربه‌ست و ڕزگاركردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون. له سكاتله‌ند و سوید لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین، هێرشه‌كانی ئیسڕائیلیان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، به هۆلۆكاستی فه‌له‌ستینیه‌كان ناوبرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینیش كرێكارانی به‌نده‌ری جێنۆڤا له ئیتالیا مانیان گرت و ڕێگه‌یان نه‌دا چه‌كۆچۆڵ بۆ ئیسڕائیل هه‌نارده بكرێت.