ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆڵی “هه‌ریس” له تۆرنتۆی كانادا دژبه هه‌نارده‌كردنی سیلاح بۆ ئیسڕائیل مانیان گرت و خوێندكارانی زانكۆی ئاكسفۆرد له به‌ریتانیا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆڵی “هه‌ریس” له تۆرنتۆی كانادا به مانگرتن و كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شیركه‌ت ڕایانگه‌یاند، ڕێگه‌ی به هه‌نارده‌كردنی سیلاح بۆ ئیسڕائیل و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ئه‌گرین. هه‌وه‌رها له وێزگه‌ی یۆنیۆنی مێترۆی تۆرنتۆ لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد و خوێندكاران له زانكۆی ئاكسفۆردی به‌ریتانیا له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا، ژینۆسادی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیلیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون. شایانی باسه كه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری له‌نده‌نیش خۆپپێشاندانێكی گه‌وره‌یان دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به‌ڕێوه بردووه.