ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵور، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاره‌كانی نۆیۆرك، شیكاگۆ و ئۆكله‌ند دژبه حیمایه‌ته‌كانی ئه‌مركیا له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌دان كه‌س له شاری نیۆیۆرك له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی “نیۆیۆرك تایمز” كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ شێوه‌ی لایه‌نگرانه‌ی بڵاوكردنی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل نیشان دا. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی شیكاگۆ و ئۆكله‌ند ناڕازیان خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و كوتایی هێنان به كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هه‌زاران كه‌س له ئاڵمان له خۆپێشاندانێكدا خوازیاری دێپورتكردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حه‌ماس و حزبۆڵڵای لوبنان له‌و وڵاته بوون.