کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌وه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی باكووری غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه‌، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئاڵمان، ئیسڕائیل، فه‌ڕانسه، ژاپۆن، ئارژانتین، تایله‌ند، مه‌راكش، ئه‌لجه‌زایه‌ر، ئه‌ندۆنێزی و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.

به‌وته‌ی خۆپێشانده‌ران، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل مه‌به‌ستی پاكتاوی قه‌ومیه‌ و ئیتر هیچ بیانوویه‌كی بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان نییه‌، بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه، مه‌دره‌سه‌ و ڕێكخراوه‌كانی فریاكه‌وتن پێشێلكرنی ئاشكرای كۆنوانسیۆنه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیه‌ و ئه‌مریكاش پشتیوانی لێ ده‌كات. شه‌وی ڕابردوو سۆسیالیسته‌كان و بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌گیراوانی ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م شوێنی مانه‌وه‌ی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی بارمته‌گیراوان بوون، به‌پێی زانیارییه‌كان، ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س بریندار كراون.