ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، تایله‌ند و ئارژانتین دژبه ژینۆسایدی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی تایله‌ند له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له له‌نده‌نی به‌ریتانیا، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری میدیای “بی.بی.سی”، شێوازی بڵاوكردنی هه‌واڵ و لایه‌نگریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ده‌زگا ههواڵنێریه له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیان مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها له پایته‌ختی ئارژانتین هه‌زارن كه‌س به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ساختمانی كۆنگره‌ی ئه‌و وڵاته، كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانیان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه به توندی مه‌حكووم و خوازیاری ئاگربه‌ستی خێرا بوون.